له‌ هه‌ولێر شوفێران له‌ برى به‌نزين روو له‌ به‌كارهێنانى غاز ده‌كه‌ن

له‌ رووى ئابوورييه‌وه‌ خه‌رجييان كه‌مده‌بێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ شارى هه‌ولێر بەشێک لە شۆفێران کارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەنزینەوە بۆ غاز دەگۆڕن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت له‌ رووى ئابوورييه‌وه‌ خه‌رجييان كه‌مده‌بێته‌وه‌ و بزوێنه‌رى ئۆتۆمبێله‌كانيان سه‌لامه‌تتر ده‌بێت و غازيش دۆستى ژينگه‌يه‌.

بەھۆی خراپی جۆر و گرانی نرخی بەنزین بەشێك لە شوفێران لە شاری ھەولێر كاركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان لە بەنزینەوە بۆ غاز دەگۆڕن.

یەكێك لەو شوفێرانەی ھانای بۆ دانانی سیستمی غاز بۆ ئۆتۆمبێلەكە ھێناوە دەڵێت: لە رووی نرخ و كوالێتی به‌كارهێنانى غاز لە بەنزین باشترە.