دووەم گەورەبەنداوی هەرێمی کوردستان سەرڕێژ بوو
بەنداوی دەربەندیخان کە دووەم بەنداوی گەورەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەرڕێژ بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەنداوەکە بەتەواوی پڕبووە لە ئاو و دەستیان بە بەردانەوەی ئاو کردووە بۆسەر رووباری سیروان.
سامان ئیسماعیل گوتیشی، بەنداوەکە توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی دەربەندیخان یەکێکە لە سەرچاوەکانی گرنگی ئاو و کارەبای هەریەک لە هەرێمی کوردستان .
بەگوێرەی داتاکان لە ماوەی 65 ساڵی رابردوودا بەنداوی دەربەندیخان، 14 جاری سەرڕێژ بووە و ئەمساڵ بووە 15یەمین ساڵ کە سەرڕێژ دەکات.
بەگشتی لەهەرێمی کوردستان 25 بەنداو هەیە کە تا ئێستا 23 بەنداویان سەرڕێژ بوون و دوو بەنداویش ماون سەرڕێژ ببن، کە بریتین لە بەنداوەکانی (دوکان و گۆمەسپان).