بڕیاری گۆڕینی ئاراستهی هاتووچۆ لهم شهقامانهی سلێمانی جێبهجێ دهكرێت
بۆ ماوهی 4 رۆژ وهك تاقیكردنهوه پهیڕهو دهكرێت
K24 - سلێمانی:
بڕیاری گۆڕینی ئاراستەی ھاتووچۆی بەشێك لە شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی کەوتە بواری جێبەجێکردن و ماوەی 4 ڕۆژ بهشێوهی تێست گۆڕانکارییەکە بەردەوام دەبێت، بۆ ئهوهی كێشه و گرفتهكان دیار بكرێن و بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی پلانی دیکەی بۆ دابنێت.
بە مەبەستی نەھێشتنی قەرەباڵخی و ئەو فشارە زۆرەی لە بەشێك لە شەقامەکاندا ھەن، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڕیاری گۆڕینی ئاراستەی ھاتوچۆی بەشێك لە شەقامەکانی دەرکردو سهرهتای مانگی دوو یەکەم رۆژی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بوو، بهمهش ئاراستهو جووڵهی ئۆتۆمبیلهكان گۆڕانكاری تێكهوت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانى دەڵێت: "ئامانجی سەرەکیمان نەھێشتنی جهنجاڵییه له شەقامەکان و ئاسانکارییە بۆ شۆفێرەکان لە ھەر شەقامێکیش گرفت ھەبێ، پلانی دیكهمان دەبێت".
بەردەوام شۆفێران گلەیی و رەخنەیان ھەیه، کە شەقامەکان وەك پێویست رێکنەخراون و کاتێکی زۆریان دەوێت تا بگهن به شوێنی مهبهست، بۆیە ھیوادارن ئەم بڕیارە كارئاسانی بکات، بە تایبەت شۆفێرانی پاسی ھێڵە گشتيیەکان کە ھاوڵاتیيان دەگوازنەوە.
بڕیارەکە شەقامەکانی مامۆستایان و بەردەم سلێمانی پاڵاس، شەقامی حەمدی، پیرەمێرد، مەولەوی و شەقامی کاوە دەگرێتەوە، گۆڕانکاریيەکە بە شێوەی بازنەییە، لە سەرجەم ئەو شەقامانەش کە گۆڕانکاريیان تێدا کراوە بۆ بەرچاو روونی شۆفێران، ھێما و ئاگادارکردنەوەی تایبەت بە گۆڕانکاريیەكان دانراوە.