دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: ده‌ستبردن بۆ ئاڵای كوردستان هێڵی سووره
ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له برۆكسل هه‌ڵكرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ی كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و رووداوه گه‌لی كوردی نیگه‌ران كردووه.
ئاژگه‌یی گوتیشی: "ده‌ستبردن بۆ ئاڵای كوردستان هێڵی سووره بۆ هه‌ر كه‌سێك".
ئاشكراشیكرد، "نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له ئه‌وروپا به‌نیاز بوو له رێوڕه‌سمێكی ئاسایی‌دا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینایه‌كه‌ی هه‌ڵكاته‌وه"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوایان لێكردووه، رێوڕه‌سمه‌كه فراوانتر بكرێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌موویان به‌شداربن".
ئاژگه‌یی جه‌ختی كرده‌وه، "ئاڵای كوردستان ئاڵای هه‌موو كوردێكه، شكۆی كوردستان و گه‌لی كورده و خوێنی له‌پێناو رژاوه".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له‌كاتێكدا كه پێشمه‌رگه له كوردستان به‌خوێن پارێزگاری له ئاڵای كوردستان ده‌كات، كوردانی تاراوگه‌ش له ئه‌وروپا به په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ پشتگیریكردن له ئاڵای كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك به‌بێ مۆڵه‌ت هێرشیان كربووه سه‌ر بینایه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم و، ئاڵای كوردستانیان هێنابووه خواره‌وه، ئاژگه‌یی گوتی: "له‌كاتێكدا وڵاتی به‌لژیكا وڵاتێكی خاوه‌ن یاسایه، بۆیه ئێمه‌ش په‌نامان بۆ یاسا بردووه و لایه‌نه یاسایی و ئه‌منییه‌كانمان له رووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و خۆشیان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌مانیان كردووه".
هه‌وره‌ها گوتی: "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌لژیكا راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه ئاماده كردووه و ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانمان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه، ئێستاش ئه‌وان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و له دوا ئه‌نجامه‌كان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا، ئه‌و رووداوه كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و جیهان و ئه‌وروپا به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌توندی ئه‌و كرده‌وه‌یه شه‌رمه‌زار كرا.
ئه‌مڕۆش له رێوڕه‌سمێكدا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ناحه‌زانی كورد و ئاڵای كوردستان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس، چالاكوان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵاگای مه‌ده‌نی و كودانی تاراوگه، ئاڵای كوردستان له سه‌ر بینایه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه هه‌ڵكرایه‌وه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری ره‌وه‌ندی كورد له وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت به‌لژیكا، هۆڵه‌ندا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ نیشاندانی پشتگیری خۆیان بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاڵای كوردستان ئاماده بوون.
H.B