هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت
"هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌می نه‌ماوه و سبه‌ی كۆی پڕۆژه‌یاساكه ده‌خرێته ده‌نگدان"
K24- هه‌ولێر:
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره سبه‌ی له دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، رایگه‌یاند، ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ره‌شنووسێك، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جێگای ره‌زامه‌ندیی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه، محه‌مه‌د ئه‌مین گوتی: "سه‌رۆكی هه‌رێم 2 جێگری ده‌بێت و خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاری ده‌كات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه نه‌ماوه و سبه‌ی ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی یاسایی پڕۆژه‌یاساكه ئیمزا ده‌كات و پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن و سبه‌ی ده‌نگ به كۆی پڕۆژه‌كه ده‌درێت.
بڕیارده‌ری لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی هه‌مواری یاساكه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت، ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌درێته لایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم سیڤی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و سیڤییه‌كان له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێن، 2 رۆژی دیكه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت بۆ تانه‌لێدان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه سیڤییه‌كانیان قبووڵ ناكرێن، دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری ده‌كات.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین پێشبینی كرد، له دانیشتنی سبه‌ی 85 تا 90 په‌رله‌مانتار ده‌نگ به هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بده‌ن.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌مڕۆ هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، فراكسیۆنه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پاڵپشتییان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنمان داوه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا به‌شێك بین له چاره‌سه‌ر، نه‌ك كێشه.
هه‌ورامی گوتیشی: سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ورامی گوتی: فراكسیۆنه‌كان له لێژنه‌ی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له یاساكه‌دا جێگیر ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی دوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش، هێمن هه‌ورامی ره‌تی كرده‌وه دوو جێگره‌كان له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن و ئاشكرای كرد، ته‌نیا سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی دوو جێگره‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشییان دیاری ده‌كات.
H.B