شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنووری گوندەکانی برادۆست نزیک ده‌بێته‌وه
خه‌ڵكی ناوچه‌كه ترسیان لێ نیشتووه
K24- سۆران:
له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه پوش و پاوانی گوندی مێرگه‌ڕه‌ش له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست ئاگری گرتووە و بۆ پێش‌گرتن له ئاگره‌كه دانیشتوانی گوند هه‌وڵی كوژاندنه‌وەی ئاگره‌كه‌یاندا. له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌یان به‌ره‌و گوند, ئۆتۆمۆبێلێكی هاولاتیانی ئه‌و گونده كه‌وته به‌ر بۆردوومانی فرۆكه‌كانی توركیا و 3 هاوولاتی كه دوانیان بران و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئامۆزایانه, برینداربوون.
یه‌كێك له برینداره‌كان قاچێكی په‌ڕیوه، كوردستان 24 به‌دواداچوونی بۆ ورده‌كاریه‌كانی بۆردوومانه‌كه كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، كرمانج عیزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه كه بتوانین چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ین.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له 15 ئه‌م مانگه به‌دواوه، دۆخی گوند و ناوچه سنوورییه‌كانی سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی سوپا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئاڵۆزتر بووه.
ئاشكراشیكرد، ئێستا مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر گوند و ئاواییه‌كان هه‌یه و زۆرترین شه‌ڕ و بۆردومان له نزیك گوند و ئاواییه‌كان ده‌كرێت.
قایمقامی سۆران داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات، ئه‌و پرسه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، هه‌رێمی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێ بكه‌ن و گوتی: چیتر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه بگرن.
هاوكات خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ش ترسی خۆیان له‌و دۆخه ناشارنه‌وه و ده‌ڵێن: به‌م دواییانه ترس و نیگه‌رانی باڵی به‌سه‌رماندا كێشاوه و له ترسی شه‌ڕ و بۆردومان ناوێرین بۆ هیچ شوێنێك بڕۆین.
داواش له توركیا و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، شه‌ڕی خۆیان له ناوچه‌كانیان دوور بخه‌نه‌وه.
H.B