ئاکرێ.. به‌هۆی پێوه‌دانی مار ژنێكی چل ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا
كه‌سوكاره‌كه‌ی تا دره‌نگ نه‌یانزانیوه مار پێوه‌داوه
K24 - ئاكرێ:
به‌هۆی پێوه‌دانی ماره‌وه، له گوندێكی سنووری قه‌زای ئاكرێ، ژنێكی ته‌مه‌نی چل ساڵان، به ناوی "جائیزه جه‌بار"، كه دایكی نۆ منداڵه، گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئاكرێ رایگه‌یاند، ئه‌و ژنه بۆ سه‌ردانی خزمه‌كانی سه‌ردانی گوندی "شه‌هێ"ی كردووه له ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ و له‌وێ ده‌چنه ناو یه‌كێك له باخه‌كان، له‌وێش مارێك پێیوه‌داوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژنه‌كه كه‌مێك دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و كه‌سوكاره‌كه‌شی تا دره‌نگ نه‌یانزانیوه مار پێیه‌وه داوه.
سەباح زوھێر، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8ی حوزه‌یرانی 2019، ژنه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ و وه‌ك باسیش ده‌كات، كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
سه‌باح زوهێر راشیگه‌یاند، دواتر ته‌رمی ژنه‌كه گوازرایه‌وه پزیشكی دادی ئاكرێ و دوای ئه‌نجامدانی پشكنین، ته‌رمی ژنه‌كه راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه.
سەباح زوھێر گوتیشی: "کە ئەم ساڵ چەند حاڵەتێکی مار پێوەدان گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه له سنووری ئاكرێ، به‌ڵام ئەمە یەکەم حاڵه‌تبووه کە مار پێوەیبدات و گیانی لەدەست بدات".
ئ. م