پێداچوونه‌وه بۆ میلاكاتی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت
حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجوومه‌نی راژه داده‌مه‌زرێنێت
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجوومەنی راژە دادەمەزرێنێت و پێداچوونەوە بە میلاکاتی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات.
ئەرکی ئەو ئەنجوومەنە رێکخستنی میلاکی سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەت و پێویستی وەزارەتەکانە بۆ میلاکات، وێڕای رێکخستنەوە له پلەی وەزیفی گشتی.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، بڕیاردەری لێژنەی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئەم هەنگاوە بە چاکسازی دەزانێت و دەشڵێت: ئەم ئەنجوومەنە دەبێتە هۆی دادپەروەری بۆ سەرجەم فەرمانبەران و رێکخستنی دەوامی فەرمانبەرانیش.
لای خۆشیه‌وه ئه‌یوب سابیر گه‌ڵاڵی، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پلاندانان ئاشکرای دەکات، هەر فەرمانگەیەك میلاكی کەم بوو ئەم ئەنجوومەنە لە وەزارەتێکی دیکەوە میلاكی بۆ دابین دەکات و پێداچوونەوە بە میلاکاتی وەزارەتەکان دەکات.
لەسەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان کێشەی رێکخستنی میلاکات هەیە، بەشێك لە فەرمانگەکان ئەرکیان زۆرە و میلاکیان کەمە ئەم ئەنجوومەنە میلاکی زیادی وەزارەتەکان دەنێرێتە ئەو فەرمانگانەی کە میلاکی زیاتریان پێویسته.
ئەنجوومەنەكه بڕیاریش دەدات، ئەگەر فەرمانگەیەك پێوستی بە دامەزراندن هەبوو، بریاری دامەزراندنی فەرمانبەر دەدات.
H.B