حكوومه‌تی هه‌رێم چاودێری ورد ده‌خاته سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان
وه‌زارتی بازرگانی و پیشه‌سازی یاسای مافی به‌كاربه‌ر جێبه‌جێده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زارتی بارزگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان چاودێری وردی ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌كات، بۆ ڕیگری گرتن له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی كاڵا و به‌رهه‌می بێ كوالێتی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت مافی به‌كاربه‌ر پارێزراو بێت.
كه‌مال مو‌سلیم، وه‌زیری بارزگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌كوردستان 24ی ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نێكه‌وه كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، مافی به‌كاربه‌ر به‌پی یاسا ده‌ستە به‌رده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ له‌مه‌ودوا كار ده‌كه‌ن و وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێگه ناده‌ن، به‌رهه‌می بێ كوالێتی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه هاورده‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
وه‌زیری بارزگانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وان یاساكه‌یان له به‌رده‌سته و كاریشیان له‌سه‌ر كردوه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات، به‌مه‌ش سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت و هاووڵاتیان ده‌توانن له‌م ڕێگه‌یه‌وه مافی به‌كاربه‌ر ده‌سته به‌ربكه‌ن.
H.B