لە رێگای دوكان- پیرەمەگروون پاسێکی قوتابیان وەرگەڕا
ژمارەیەك قوتابی بریندارن
K24 - دوكان
كەمێك پێش ئێستا پاسێكی قوتابیان لە رێگای دوكان - پیرەمەگروون، لە نزیك گوندی کۆتەڵ وەرگەڕا.
ئاراس ئەمین پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "كەمێك لەمەوبەر لە نزیک گوندی کۆتەڵ، لەنێوان پیرەمەگروون و دوکان، پاسێکی قوتابیان وەرگەڕاوە و 18 قوتابی بریندارن".
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، ئەو پاسە رۆژانە قوتابیانی پەیمانگای تەكنیكی پیرەمەگروون دەگوازێتەوە و لە رێگا تووشی رووداوی ھاتووچۆ بووە و یەکێک لە کچە قوتابییەکان گیانی لەدەستداوە".
ھ.م


