کۆشکی سپی چیدیكه‌ نیویۆرک تایمز و واشنتن پۆست ناكڕێت

ئەو بڕیارەی کۆشکی سپی لەسەر خواستی دۆناڵد ترەمپە

K24 – هه‌ولێر:

کۆشکی سپی رایگەیاند، هاوبەشیکرن لەگەڵ هەردوو رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و واشنتن پۆست نوێ ناکاتەوە، هۆکارەکەشی بۆ هێرشە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دەگەڕێنێتەوە کە بە دوو رۆژنامەی ساختە ناویان دەبات.

ئەو بڕیارەی کۆشکی سپی بۆ دوایین لێدوانی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا بۆ فۆکس نیوز لە رۆژی دووشەممە دەگەڕێتەوە، کە رایگەیاند "رۆژنامەی تایمز ساختایە چیدیکە لە کۆشکی سپی نامانەوێت". 

هەر لەمساڵیشدا ترەمپ بۆ بۆ دوو رۆژنامەنووی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، "هەموو پێیان وایە نیویۆرک تایمز بە شێوەیەکی ترسێنەرانە مامەڵەم لەگەڵ دەکات، واشنتن پۆستیشیش بەهان شێوە، بەڵام نیویۆرک تایمز بەشێوەیەکی زۆر ترسێنەر مامەڵەم لەگەڵ دەکات کە باوەڕکراو نییە، لەو کاتەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتیم وەرگرتووە باوەڕناکەم چیرۆکێکی باشم لە نیویۆرک تایمز هەبێت.