ترەمپ: لە دەسەڵات نەمێنم ئابووری ئەمەریکا دووچاری داکشان دەبێت

"دیموکراتەکان هەوڵی بۆ دەدەن"

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئابووری وڵاتەکەی دووچاری داکشانێکی گەورە دەبێت ئەگەر لە دەسەڵات نەمێنێت.

لە میانی سەردانیکردنی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کارۆلینای باشوور بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، ئەگەر هەر شتێک یاخود لە شێوەی دەرکردن لە دەسەڵاتەکەی رووبدات کە دیموکراتەکان هەوڵی بۆ دەدەن، ئەوا ئابووری ئەمەریکا دووچاری داکشان و سستییەکی قورس دەبێتەوە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ روونی دەکاتەوە، کە ژمارەیەک لە شارەزایان لە وۆڵ ستریت هاوڕان لەگەڵ بۆچوونەکەی.

ئاماژەی بەوەشدا، کەسێکیش لەسەر تەلەڤزیۆن هەمان رای سەرۆکی ئەمەریکا هەبووە، بەڵام ترەمپ ئاماژەی بە ناوەکەی نەکرد.

ھ.م