پسپۆڕان هۆشداریی دەدەنە ئەو کەسانەی فەرمانبەر و کارمەندن
ئەگەر زوو نەکەونە خۆ زیانی تەندروستی گەورە دەکەن
K24 – ههولێر:
میلۆنەها کەس کە لە ئۆفیسەکان کار دەکەن، مەترسی تەندروستیی گەورەیان لەسەرە و پزیشکان هۆشداریی دەدەن کە دەبێت گۆڕانکاری خێرا بکەن.
پەیکەرێکی دروستکراو، شێوەی لەشی گۆڕاوە بۆ شێوەی کەسێک کە ماوەی 20 ساڵ لە ئۆفیسێک کاردەکات.
ویلیام ویگهام، شارەزای بواری رەفتارزانیی دەڵێت: "دەبێت فەرمانبەران زۆر بە خێرایی بکەونە خۆ و لەسەر ئەمجۆرە کێشەیەی شوێنی کارەکانیان بێنە دەنگ".
دەشڵێت: "ئەو کەسانە رەوشیان لە کرێکارەکانی سەردەمی شۆڕشی پیشەسازی خراپتر دەبێت ئەگەر بەمجۆرە بمێننەوە".
ئەم شارەزایانە باس لەو کەسانە دەکەن، کە لەسەر کۆمپیتەر و کورسی کارەکانیان دەکەن و دەڵێن دوای 20 ساڵ دووچاری چەمانەوەی پشت، گرێی دەماریی، گەورەبوونی گەدە، سووربوون و وشکبوونی چاو، مووی گوێچکە و لووت دەبن.
بەگوێرەی راپرسییەکان، 50%ی کارمەندانی بەریتانیا دووچاری تێکچوونی چاو، 46% دووچاری ئازاری پشت و 48% دووچاری سەر ئێشە بوونەتەوە.
گرێی دەمارەکان ئەو کاتە دروست دەبێت، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشیت، ئەم گرێیە زۆر بە ئازارە و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی دەمارەکان.
چارەسەرەکان بریتین لە، کەمێک پیاسە کردن لە نێوان هەر دوو کاتژمێرێک، دانیشتن بەشێوەیەکی رێک و تەندروست، دڵنیابوون لە پاکی ژینگەی شوێنی کارەکەت، گۆڕینی کورسی و شاشەی کۆمپیوتەرەکەت و کەمکردنەوەی ماوەی کارکردن.
Metro
.jpg)
.jpg)
.png)
