خەرجی ئەمهریکییەکان بۆ ئینتەرنێت رۆژانە زیاتر لە ملیارێک دۆلارە
سەرەڕای نادڵنیاییەکان لە جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین
K24 – ههولێر:
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ئەدۆبی ئانالێتیکس، ساڵانە خەرجی بەکاربەری ئەمهریکی لە هەردوو مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم رۆژانە ملیارێک دۆلار تێدەپەڕێنێت.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە: خەرجی ئەمهریکییەکان لە رۆژانی پشوو دەگاتە 143.7 ملیار دۆلار بە زیادەی 14.1% بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی 2018.
لە هەمان کاتدا پێشبینی دەکرێت، فرۆشی کاڵا ئەلیکترۆنییەکان لە جەژنی سوپاسگوزاری بە رێژەی 19.5% بۆ 4.4 ملیار دۆلار بەرزبێتەوە، ئەوەش سەرەڕای نادڵنیاییەکان لە جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین.