دۆیتچە بانک 832 ملیۆن یۆرۆ لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ زیان دەکات
ئەمساڵ 832 ملیۆن یۆرۆ زیانی کردووە
K24 – ههولێر:
دۆیتچە بانکی ئەڵمانی رایگهیاند، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ 832 ملیۆن یۆرۆ زیانی کردووە، کە هۆکارەکەی خەرجییەکانە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی پهیكهری بانکەکە.
هاوکات بانکەکە لە مانگی تەممووزی رابردوو ئاشکرای کردبوو، پێشبینی دەکەن لە چارەکی سێیەم زیان تۆمار بکەن. ئاماژەی بەوەشدا چەند کەرتێکی گەورەی ئاڵووگۆڕێ بانکەکە دادەخەن، و 18 هەزار هەلی کاریش هەڵدەوەشێننەوە، کە زیانەکەی بە 7.4 ملیار دۆلار خەمڵاندبوو.
ئەوەش دووەم زیانی وەرزیی بانکەکەیە لەسەر یەک، کە بانکەکە رووبەڕووی خەرجی دەبێتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەست بە چالاکییەکانی بکاتەوە، هاوکات 3.15 ملیار یۆرۆ زیانی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ کردووە.
هەروەها داهاتی بانکەکەش بە رێژەی 15% بۆ 5.3 ملیار یۆرۆ دابەزیووە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا 5.6 ملیار داهاتەکەی دابەزێت.