فیفا بڕیاریدا یارییەکانی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بگوازرێتەوە دەرەوەی عێراق

یارییەکان لە هەولێریش ناکرێن

فیفا بڕیاریدا دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال و جامی ئاسیا بۆ دەرەوەی عێراق بگوازێتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە نووسراوێکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە، بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 و جامی ئاسیای 2023 بەرامبەر ئێران و بەحرەین وڵاتێک دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی یارییەکانی تیادا ئەنجام بدات، بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە شاری بەسرە فیفا بڕیاریداوە یارییەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵاتەکە بکرێن.
جگە لە شاری بەسرە، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاوە ئابلوقەی وەرزشی لەسەر هەولێر و کەربەلاش هەڵگیرابوو، بەڵام لەبەر ئەوەی پێشتر فیفا تەنیا ئابلوقەی لەسەر شاری بەسرە هەڵگرتبوو، رێگا نەدرا یارییەکانی عێراق بۆ هەولێر بگوازرێتەوە کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە عێراق بەرامبەر ئێران و بەحرەین یاریی دەکات.

لەوانەیە عێراق وڵاتی ئوردن هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی یارییەکانی تیادا ئەنجام بدات، بەڵام تاکو ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.

نووسراوەکەی فیفا کە ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی کردووە
نووسراوەکەی فیفا کە ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی کردووە