باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق هۆشداریی لەبارە خۆپیشاندانەکان دەدات
عێراق دووچاری مەترسییەک دەبێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
ماتی‌و تیولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پانێڵێكی تایبه‌تی دیداری ئه‌مساڵی مێری كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تی عێراق به ئاشتیانه وه‌ڵامی خۆپیشاندان بداتەوە.
گوتیشی، كوشتن و رفاندنی خۆپیشانده‌ران بووه‌ته نیگه‌رانییه‌كی زۆری ئه‌وان و ئه‌گه‌ریش عێراق ئه‌و رێگه‌یه هه‌ڵبژێرێت ئه‌وا ترسی ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه پشتگیریی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ست بدات.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان عێراق زیاد لە 250 کەس کوژراون و هەزاران کەسیش بریندارن، تاکو ئێستاش خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و رۆژانەش ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەکەن.
بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 دیداری مێری لە هەولێر بۆ باسکردن لە رەوشی ئێستای عێراق بەڕێوەدەچێت.
H.J