بەردەڕەش.. 4 کەس بە روداوی ھاتوچو گیانیان لەدەستدا
دۆخی ته‌ندرووستی 2 له برینداره‌كانیش ناجێگیره
K24- به‌رده‌ڕه‌ش:
ئەم شەو لە سنوری قەزای بەردەڕەش لەسەر ھەردوو رێگەی روڤیە - کومەلگەی چرە و روڤیە - گۆپاڵ لە دوو روداوی ھاتوچودا و لە دوو شوێنی جیاواز به‌ڵام له دوو کاتی نزیك، 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 6ی دیكه‌ش برینداربوون.
حازم گۆران، وتەبێژی پولیسی ھاتوچۆی بەردەڕەش بو کوردستان٢٤ رایگەیاند، ئەم شەو لە دوو روداوی ھاتوچودا لە سنوری بەرێوەبەرایەتیەکەیان١٠ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
هه‌روه‌ها گوتی، یەکێك لەم روداوانە لە سەر رێگەی ناحیەی روڤیە ـ گۆپاڵ له ناوچەی چەمە بووە، کە رووداوه‌كه پێكدادانی دوو ئوتومبێل بووه و به‌هۆیه‌وه شوفێری یەکێك لە دوو ئوتومبێلەكان گیانی له‌ده‌ستداوه و پەنابەری روژئاوای کوردستان بووە، هاوكات 3 کەسیش لە ئوتومبێلی بەرامبەر برینداربوون.
سه‌باره‌ت به رووداوی دووه‌میش گوتی: لەسەر رێگەی نێوان ناحیەی روڤیە ـ کومەلگەی چڕه بەیەکدادان لەنێوان دوو ئوتومبێل روویدا، لە ئەنجامدا 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون، ئەو 3 کەسەی کە گیانیان لەدەستداوه داوە ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له دایك و باوك و مندڵێك پێكهاتوون و خەلکی ئاکرێ بوون، ئەوانەی کە برینداره‌كانیش له ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ر بوونه و خەلکی شاری دھوکن.
سەباح زوھێر: وتەبێژی تەندروستی ئاکرێش بو کوردستان ٢٤ راگەیاند، ئەو ١٠ قوربانیە دوای رووداوەکان ده‌ستبه‌جێ گەیەندراونەته نەخوشخانەی فریاكه‌وتنی ئاکرێ و گوتی: 4 کەس به‌ر له گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستدابوو و گوتیشی: برینداران لە نەخوشخانەی قریاكه‌وتنی ئاکرێ لە ژێر چاودێریدان و دۆخی ته‌ندرووستی دووانیان باش نیە.
لە ماوه‌ی ئه‌مساڵ لە سنوری قەزای بەردەڕەش لە ٢٤ روداوی ھاتوچۆی جیاوازدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٤ کەسیش بریندار بوونە.
H.B

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)


