زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ئاشكرا ده‌كه‌ن
"پێویسته پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له ده‌ستوور بكرێت"
K24- هه‌ولێر:
جگه لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان كە بە ئاشكرا ھەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق ده‌ربڕیوه و دژی ده‌ستكاریكردنی ئه‌و مادانه‌ن كە پەیوەندییان بە مافە ده‌ستوورییه‌كانی ھەرێمی كوردستانەوە هه‌یه، حزبەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان و پێكھاتەكانیش ھەمان ھەڵوێست نیشان ده‌ده‌ن و داوادەكەن، لە ئەگەری ھەمواركردنەوەی دەستوور، پێویستە سەركردایەتی سیاسی كوردستان پرۆژەی خۆی ھەبێت و ھەوڵی بەدەستھێنانی دەسكەوتی زیاتر بدات.
ھەندرێن مەحەمەد، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ده‌ڵێت: حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان هێزی زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت، پێویسته بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ئێمه‌ش داواكاری خۆمان هه‌بێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌وه بێت، كه پێویست نه‌كات ساڵانه هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بودجه له‌گه‌ڵ به‌خدا بكه‌وێته گفتوگۆ، به‌ڵكو پێویسته رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: پێویسته له ده‌ستووردا ئه‌و مافه به‌كورد بدرێت كه بتوانێت دوای 5 ساڵی دیكه ریفراندۆم ئه‌نجام بدات یانیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ریفراندۆمی ساڵی 2017 بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات.
هاوكات محه‌مه‌د ئیلخانی، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی لەو باوەڕەدایە لە دەستوور ھەر گۆڕانكارییەك لە مافەكانی ھەرێمی كوردستان بكرێت، كاریگەری بەسەر مافەكانی ئەوانیشەوە دەبێت.
ئەوەی لەناو لێژنەكە تا ئێستا قسەی لەسەر دەكرێت، كەمكردنەوەی ژمارەی پەرلەمانتارانی عێراق، ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، دیاریكردنی لوتكەی گەورە لە دوای ھەڵبژاردنه، تا ئێستا لەناو لێژنەی ھەمواردكردنەوەی دەستوور باسی ئەو ماددانە نەكراوە، كە پەیوەستن بە گەلی كوردستان و ماددەی 140 ـەوە. لە ھەمواركردنەوەی ھەر ماددەیەكیش ئەگەر 3 پارێزگا دژی بوەستێتەوە ھەمواركردنەوەكە ھەڵدەوەشێتەوە.
H.B