پسپۆڕانی سیاسی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی عێراق پێویسته چاكسازی ریشه‌یی بكرێت
"ده‌رفه‌ته‌كه زۆر لاواز بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان"
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی دۆخی عێراق چاودێرانی سیاسی باوه‌ڕیان وایه دەرفەتێكی زۆر لاواز لەبەردەم دامەزراوەكانی وڵات ھەیە تا بتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن و دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، ده‌شڵێن: چارەسەركردنی دۆخەكە پەیوەستە بەوەی ھەرچی زووە دام و دەزگاكانی حكوومەت بە دامەزراوەیی بكرێن، چاكسازی ڕیشەیی ئەنجام بدرێت و دەستی دەرەكیش لە وڵات دووربخرێته‌وه.
له‌كاتێكدا تادێت رووبه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی عێراق فراوانتر ده‌بێت و قه‌باره‌ی كێشه‌كانیش گه‌وره‌تر ده‌بێت، چواز حەسەن، پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان ده‌ڵێت: ده‌رفه‌ته‌كه زۆر لاوازه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه تا ئێستا نزیكەی 500 كەس له خۆپێشانده‌ران كوژراون و ھەزاران كەسی دیكەش برینداربوون، چاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان ھۆكارەكانی دروستبوونی ئەم دۆخە لە ساڵی 2003 ـەوە سه‌ریانهه‌ڵداوه، بەڵام تەقینەوەی كەوتە ئەمڕۆ، سەباح سوبحیش، یه‌كێكه له‌و پسپۆڕانه‌ی زانستە سیاسییەكان كه باوه‌ڕی ته‌واوی به بۆچوونه هه‌یه.
بەلای چاودێرانی سیاسییەوە بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە، پێویستە لەم دەرفەتەی كە ماوە بە خێرایی دام و دەزگاكانی حكوومەت بە دامەزراوەیی بكرێن، چاكسازی ڕیشەیی ئەنجام بدرێت، دەستی دەرەكی لە وڵات دووربخرێته‌وه و عێراق سەروەری خۆی بۆ بگەڕێندرێتەوە، ئاستی خزمەتگووزارییەكان بەرزبكرێتەوە و ھەلی كار بڕەخسێندرێت، تا ئەوەی ماوەتەوە ئەویش لەدەست نەچێت.
H.B