وه‌ڵامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمار
شه‌ڕی ده‌ستنیشانكردنی فراكسیۆنی گه‌وره سه‌رهه‌ڵده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌ڵامی نووسراوی فه‌رمی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌داته‌وه، كه له باره‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار، كه ئه‌مڕۆ 15/12/2019، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه، داوای ئه‌وه ده‌كات، كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مان دیاری بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرای ده‌كات، كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "تا ئه‌و كاته‌ی ئێستاش گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری نه‌كراوه".
سه‌رۆك كۆمار له نووسراوه‌كه‌دا داوای كردووه، كه ده‌بێت له‌و كاته‌دا به گوێره‌ی مادده‌ی (76/ بڕگه‌ی یه‌كه‌می) ده‌ستووری عێراق كار بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت سه‌ره‌تا گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاری بكرێت.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 76ی ده‌ستوور ده‌ڵێت چی؟
به گوێره‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 76، پێویسته سه‌رۆك كۆمار له ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راسپێرێت.
له نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار ئاماژه به‌وه كراوه، كه نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، رۆژی 4/12/2019 گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌و پێیه‌ش 15 رۆژی دوای ئه‌و رێكه‌وته دوا رۆژی ماوه ده‌ستوورییه‌كه‌یه، كه ده‌كاته 19/12/2019.
ئ. م