وەزارەتی کارەبای عێراق هۆشداری دەدات

"بەهۆی گەمارۆدانی وێستگەی زوبێدییە کارەبا بە تەواوی دەپچڕێت"

K24 - ھەولێر   

وەزارەتی کارەبای عێراق ھۆشداری لەبارەی دۆخی كارەبا دەدات و رایدەگەیەنێت، کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک هۆکاری تەکنیکی لە هەندێک وێستگەی کارەبادا.

هەروەها وەزارەتی کارەبا هۆشداری لە وەستانی وێستگەی زوبێدیەی گەرمایی دەدات، کە خۆپیشاندەران دوو رۆژە رێگرن لە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق هۆشداری دەدات بەوەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە وێستگەی زوبێدیەی واست وا دەکات پێدانی کارەبا بە شێوەیەکی تەواو بپچڕێت، و سەرەڕای ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی کە بە تەواوی پەکی بکەوێت لە کاتی وەستانی وێستگەکە. کە خۆپیشاندەران رێگرن لە گەیشتنی گازی پێویست بۆ وێستگەکە.

ھ.م