دیمەنێکی ناوازەی جەنگی مانەوەی ژیان لە لایەن ئیگواناییەک کاتێک دەیان مار هێرشدەکەنە سەری

دەیان مار هێرش دەکەنە سەر ئیگوایانەک

K24 – هه‌ولێر:

کەناڵی بی بی سی، گرتە ڤیدیۆیەکی ناوازەی جەنگی مانەوەی ئیگوانایەک لە ژیان تۆمار دەکات.

ئیگوانەیەک دەچێتە نزیک لانەی دەیان مار، پاشان هەموویان هێرش دەکەنە سەری و دەیانەوێت بیکەنە ژەمە خۆراکێک، بەڵام ئیگوانەکە خێراترە لە جووڵەی تەواوی مارەکان.

ئەو گرتە ڤیدیۆیە، تەنها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، زیاد لە 16 ملیۆن بینەری هەبووە  و لە ساڵی 2017 تۆمار کراوە، بەڵام جارێکی دیکە، بی بی سی وەک یەکێک لە دیمەنە ناوازەکانی، بڵاویکردەوە.