لە دوو مانگدا 13 جار ھێرشكراوەتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق
لە ھێرشەكانی دوێنێ زیانی گیانی نەبووە
K24 - ھەولێر
لە ماوەی دوو مانگدا، 13 جار هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق.
کۆلۆنێل مایەڵز کاگنس، گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، 13 جار هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق.
گوتەبێژەکەی هاوپەیمانان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە دوو هێرشەکەی دوێنێدا کە کرانە سەر دوو بنکەی سەربازی عێراقی کە هێزەکانی ئەمەریکایان تێدایە، هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
ھ.م