ئێران: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بەرژەوەندی ئێمه‌یه‌

مووشه‌كه‌كانی ئێران نه‌وتیان گران كرد

K24 – هه‌ولێر:

بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگه‌یاند، دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، کە ئەوەش لە بەرژەوەندی تارانە.

زەنگەنە گووتیشی: نرخی نەوتی خاو ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرتووە، کە ئەوەش بە سوودی ئێران دەشكێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێران، هەناردەی نەوتی وڵاتەکە کێشەی بۆ دروستبووە بە جۆرێک لە مانگی نیسانی 2018 رۆژانە 2 ملیۆن و 800 هەزار بەمیلی هەناردە دەکرد، بەڵام ئێستا بۆ کەمتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە دابەزیووە.