ئێران درووستكردنی شاری پیشه‌سازی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق راگه‌یاند
"هه‌موو رێككاره‌كان كۆتاییهاتوون و خزمه‌تگوزاری پێویستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابینكراون"
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئێران ئاشكرایانكرد، بۆ درووستكردنی شارێكی پیشه‌سازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق له سه‌ر سنووری نێوانیان له دیوی ئێران ده‌ستیان به‌كار كردووه.
بیگین كوردستانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای شاره پیشه‌سازییه‌كان له پارێزگای كرماشانی رۆژئاوا رایگه‌یاندووه، رووبه‌ری 75 هێكتار زه‌وی چوارگۆشه‌یان له سنووری شاری قه‌سر شیرین بۆ درووستكردنی ئه‌و شاره پیشه‌سازییه ته‌رخان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا كار له‌سه‌ر دوایین ره‌زامه‌ندی و رێككاری یاسایی بۆ ده‌ستپێكردن به بونیادنانی ئه‌و شاره كردووه، هه‌روه‌ك ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو، كاره‌با، غاز و هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابینكراون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئێرنای فه‌رمی ئێرانی، ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئامانج له‌و هه‌نگاوه بۆ راكیشانی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانه بۆ ئه‌و شاره له ئاینده‌دا و گوتی: هه‌ر له ئێستاوه وه‌به‌رهێنێك ده‌ستپێشخه‌ری بۆ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی له‌و شاره كردووه.
لای خۆشییه‌وه هیدایه‌ت حاته‌می، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كرماشان بۆ هه‌ماهه‌نگیی كاروباری ئابووری دووپاتیكرده‌وه، لایه‌نی عێراقی تاوتوێ بابه‌ته‌كه و رێككاره پێویسته‌كانی بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه كردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی له نێوان كونسۆڵخانهكانی ئێران و عێراقی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرده‌وه.
پێشتر له ساڵی رابردوودا له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی واژۆ كرد، له‌وانه‌ش درووستكردنی ژماره‌یه‌ك شاری پیشه‌سازی هاوبه‌ش له سه‌ر سنوور، یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته سنووری شاری قه‌سر شیرین.
سه‌رچاوه: ئێران
H.B