ئیتاڵیا: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌ستكه‌وتی مه‌زنمان له عێراق به‌ده‌ستهێناوه
"رێگه ناده‌ین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌ده‌ست بده‌ین كه به هاوكاری پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌ده‌ستمان هێناون"
K24- هه‌ولێر:
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا رایگەیاند، توانیومانە لە عێراق دەستکەوتی مەزن بەدەستبھێنین، ئاماده‌ش نین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌ده‌ست بده‌ین.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ مارك ئێسپەر، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی، لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا دووپاتیكرده‌وه: لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیومانە ئەرکی گرنگ بەجێبگەیەنین.
گویرینی دووپاتیشی كرده‌وه، هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێننه‌وه و رێگه ناده‌ین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌ده‌ستیان بده‌ین، كه به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌ده‌ستمان هێناون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك، وەزیری بەرگری ئیتالیا سەردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هه‌رێم کۆبووەوە. و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
H.B