وەڵامێك لە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
"سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه له راستییه‌وه دووره"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌داته‌وه، كه وه‌ك هه‌واڵێك له په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، "بەداخەوە لەلایەن پەیجێك لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێك بەناوی وەزیری تەندروستیەوە شێواندراوە و بڵاوکراوەتەوە، گوایە ژمارەیەك توشبوو بە په‌تای ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەڕاونەتەوە، لێرەدا تەواوی ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێکی ئەم نەخۆشیە لە هەرێمی کوردستان نیە".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "لە ڕاستیدا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی کە لە وڵاتی چین گەڕاونەتەوە هەموویان تەندروستیان زۆر باشە و پشکنین و بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە، دووبارە هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکینەوە کەوا هیچ حالەتێك لە کوردستان نیە و هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە".
H.B