سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانی: هەرێمى کوردستان وەك هەمیشە فاکتەرێك دەبێت بۆ سەقامگیریى سیاسى لە عێراق
K24- ههولێر:
نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكی ههرێمی كوردستان دووپاتى کردەوە، هەرێمى کوردستان وەك هەمیشە فاکتەرێکى هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیریى سیاسى لە عێراق و یارمەتیى حکوومەتى داهاتووى عێراق دەدات بۆ چارەسەرکردنى کێشە و قەیرانەکان و بەدەنگەوەچوونى داواکاریى خۆپیشاندەران لە ژیان و ئایندەیەکى باشتر، کە شایستەى گەلانى عێراق بێت.
ئێوارەى ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ماتیوو تولەر، باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکان و ڕاسپاردنى سەرۆك وەزیرانێکى تازە بۆ پێکهێنانى حکوومەتى داهاتووى عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیى ئارامى و سەقامگیریى دۆخى سیاسى و ئەمنى لە عێراق و ڕاستەڕێبوونى پرۆسەى سیاسى لە وڵات کردەوه.
دیداری نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێم و دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا له داڤۆس، داهاتووى پەیوەندییەکانى عێراق و ئەمەریکا، ئاڵۆزى و گرژییەکان، پێشهاتەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران و کاریگەریى ڕووداوەکان لەسەر دۆخى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە، مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەى، پێویستیى عێراق و هەرێمى کوردستان بە بەردەوامیى هاوکارى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکەى مایەى بایەخى هەردوولا، بەشێکى دیکەى کۆبوونەکە بوون.
H.B
