به‌شداریكردنی مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسی میونشن به گرنگ لێكده‌درێته‌وه
"وڵاتان به بایه‌خه‌وه له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن"
K24- هه‌ولێر:
بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆنگرە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه‌ته جێگەی بایەخی پسپۆران و پێیان وایە، لە رووی ئەمنی و پەیوەندی نێودەوڵەتیەوە هەولێر کاریگەری لەسەر جیهان دەبێت و ئەم بەشداریکردنەش پێگەی نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات.
له‌مباره‌شه‌وه پەرویز رەحیمی، پسپۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌و بابه‌ته به‌شداره، چونكه دۆخ و پێگه‌ی جوگرافیای هه‌رێم له ناوچه‌كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا هه‌یه و هه‌ر ناسهقامگیرییهك له ناوچه‌كه ده‌كرێت هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئه‌وروپا بكات، به‌تایبه‌ت پرسی كۆچ و كۆچبه‌ران.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، گرنگییه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژئاوا پرسی ئاسایشی وزه‌یه، كه هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی به‌رهه‌مهێنانی وزه ده‌ژمێردرێت، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی له زۆر روێكه‌وه بۆ ئه‌وروپا شوێنی عێراق بگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌مزه كامه، پسپۆڕی بواری زانسته سیاسییه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌شداریكردنی هه‌رێم له كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه جیهانییه‌كان، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه هەرێمی کوردستان وەك نیمچە دەوڵەتێکی سەربەخۆ بەشداری کۆنگرەکان دەکات و لە داهاتوو چەندین کۆمپانیای گەورە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
H.B