كورد رێگه نادات عەللاوی لەخۆیەوە بڕیار لەسەر پشكی ههرێم له كابینهكهی بدات
"ھەرێمی کوردستان مافی ئەوەی ھەیە ناوی کاندیدەکانی پشكی خۆی دیاری بکات"
K24- ههولێر:
سکرتێری پەرلەمان و فراکسیۆنەکان رایدەگەینن، دەبێت وەزیرەکانی کابینەکەی عەللاوی له پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستانەوە دیاری بکرێن و رەتی دەکەنەوە، عەللاوی هەر کەسێك به سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستانە دیاری بکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە وەزیری دەرەوەی عێراقی راگەیاندوە، دەبێت دامەزراوە فەرمیەکان وەزیرەکانی هەرێمی کوردستان دیاری بکهن.
لهم بارهشهوه مونا قاوهچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: دەبێت عەللاوی پابەندی دەستوور بێت، چونکە ھەرێمی کوردستان تایبەتمەندی خۆی ھەیە و دامەزراوە فەرمیەکانی ھەرێمی کوردستان مافی ئەوەی ھەیە ناوی کاندیدەکانی پشكی خۆی دیاری بکات.
لهكاتێكیشدا سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەوە گەشتونەتە رێکەوتن، کە دامەزراوە فەرمیەکانی ھەرێمی کوردستان لە جیاتی لایەنە سیاسیەکان گفتوگۆی پێکھێنانی حکومەتی عێراق دەکەن، سهبارهت بهم بابهتهش، جەلال محەمەد ئەمین، پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت: دوای ئەوەی عەللاوی داوای گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکات، سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و دەبنە لایەنی دانوستانكار.
تا ئێستا عەللاوی بە فەرمی بۆ پێکھێنانی کابینەکەی داوای ناوی وەزیرەکانی لە ھەرێمی کوردستانی نەکردووە، بۆچوونی فراکسیۆنەکانیش وایە، لە روی سیاسی و دەستوورییەوە بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگە دامەزراوە فەرمییەکان وەزیرەکان دیاری بکەن، به پێچهوانهوه رێکەوتنی ھەولێر و بەغدا بۆ چارسەرەی کێشەکان ئەستەم دەبێت.
H.B