وهزیری بهرگری ئیتاڵیا بهڵێن به پێشمهرگه دهدات
لۆرێنزۆ گوێرینی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان دۆستێکی نزیکی ئیتالیایە
K24- ههولێر:
لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا رۆڵی ھێزی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە داعش بەرز دەنرخێنێت و بەڵێن دەدات، ھاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە بەردەوام بن.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزیری بەرگری ئیتالیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان دۆستێکی نزیکی ئیتالیایە. پێشتریش سەردانی ھەولێرم کردبوو، ئێستاش جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبوونەوەمان ھەبوو.
له تویتهكهیدا گوێرینی نووسیویهتی: پاڵپشتی ئیتالیام بۆ ھێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە و سوپاسی رۆڵی ئازایانەی پێشمەرگەم کرد، بەتایبەتی لەشەڕی دژ بە داعش.
H.B
La Regione autonoma del Kurdistan iracheno è amico sincero dell’Italia. Dopo la mia visita a Erbil ho rivisto il Primo Ministro @masrour_barzani e confermato pieno supporto in favore dei Peshmerga. Grati per il lavoro eccellente che svolgono, essenziale per contrastare #Daesh pic.twitter.com/v7VTCKhswg
— Lorenzo Guerini (@guerini_lorenzo) February 19, 2020