لە ھەولێر 13 كۆگا و دەرمانخانە داخران

رێگری لە قورخكاری دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەھۆی قورخكاری و بەرزكردنەوەی نرخی ماسك و پێداویستییە تەندروستییەكان، لە ھەولێر 12 كۆگا و دەرمانخایەك داخران.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و تیمەکانی پشکنین، ئيوارەى رۆژی شەممە 2/22/2020 هەڵمەتێکی فراوان لە ناو کۆگاکان و دەرمانخانەکان کرا، بۆ رێگەگرتنى قورخكردنى نرخەکانی بازاڕى ماسک و پێداویستی پزیشکی دابينكردنى به نرخى فەرمى. دەرەنجام 12 كوگاى پێداويستى پزيشكى و یەک دەرمانخانە داخران".

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی ھەولێر پەیوەست بەو بابەتە رایگەیاند: "دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران سەری هەڵدا، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. یەکێک لە راسپاردەکانی ئەوە بوو کە لیژنەکان لە بازاڕەکاندا بەدواداچوونی مەیدانی بکەن، لەبەر ئەوەی لەلایەن هاونیشتمانییانەوە خواستێکی زۆر لەسەر دەمامک هەبوو. لەکاتی گەڕان و بەدواداچوونەکان بۆ 18 شوێن پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا 12 شوێن داخران کە پێداویستیی تەندروستی و دەمامکیان گران فرۆشتووە و سەرپێچیی رێنماییەکانیان کردووە. ئەوەش بۆ ئەوەیە رێگە لەو کەسانە بگرین کە دەیانەوێت ئەو بارودۆخە بقۆزنەوە".

لە ھەولێر 13 كۆگا و دەرمانخانە داخران
لە ھەولێر 13 كۆگا و دەرمانخانە داخران
لە ھەولێر 13 كۆگا و دەرمانخانە داخران
لە ھەولێر 13 كۆگا و دەرمانخانە داخران
لە ھەولێر 13 كۆگا و دەرمانخانە داخران
لە ھەولێر 13 كۆگا و دەرمانخانە داخران
لە ھەولێر 13 كۆگا و دەرمانخانە داخران