تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ 8 وڵات گوازراوه‌ته‌وه‌

ئێران بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ناوچه‌كه‌

K24- هه‌ولێر:

ئێران بووەتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و تا ئێستا ٨ وڵات لەو وڵاته‌وه‌ ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هۆشداری ده‌دات.

رێکخراوی تەندروستی جیھانیش نیگەرانە لە خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناوچەکە و ھۆشداری دەدات، کە جیھان خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ئامادە بکات.

هه‌ریه‌ك له‌ بەحرێن، عوممان، ئیمارات، لوبنان، کوەیت و عێراق لە ئێرانەوە ڤایرۆسەکەیان بۆ گوزراوەتەوە و بەفەرمی رایانگەیاندووە.

رێکخراوی تەندروستی جیھانیش نیگەرانە، کە ڤایرۆسەکە بەردەوام لە بڵاوبوونەوەدایە و ھۆشداری دەدات، دەبێ جیھان خۆی بۆ پەتای کۆرۆنا ئامادە بکات.

H.B