"تاپڕ لە دژی خۆپیشاندەرانی عێراق بەکارهێندراوە"
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ داوایەك لە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكات
K24 - ھەولێر
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، چەکی راو لە دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهێنرێت.
فاتن عەبدولواحد، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لەگەڵ عەبدولحوسەین تەمیمی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنەکانی بەغدا کۆبوونەتەوە و داوایان لێکردووە، رێگری لە بەکارهێنانی چەکی راو لە دژی خۆپیشاندەران بکات.
گوتیشی، تەمیمی هیچ بەڵێنێکی بۆ دانانی سنوورێک بۆ بەکارهێنانی تاپڕ نەدا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دیمەنی ساتی گیان لەدەستدانی گەنجێکی 17 ساڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە ساچمەی ئاسن، سەر و سینگی بڕیبوو، کاردانەوەی زۆری خۆپیشاندەرانی بەدوای خۆیدا هێنا.