ئەمەریكا داوایەك لە عێراق دەكات
"ئۆباڵی هێرشە مووشەکییەکان دەخاتە ئەستۆی میلیشیا"
K24 - ھەولێر
ئەمەریکا داوا لە عێراق دەکات، بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی بپارێزێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزيك رایگەیاند، داوا لە دەستەڵاتدارانی عێراق دەکەین، بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەیان بپارێزن.
شنکەر، ئۆباڵی هێرشە مووشەکییەکانی دژ بە باڵیۆزخانە و بنکە سەربازییەکان، خستە ئەستۆی میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق، کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها ئاماژەی بە هەڕەشەکانی حزبوڵڵای عێراقیش کرد.
ئەمە لەكاتێكدایە لەمساڵدا بەتایبەتی دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس، جگە لەوەی بەشێك لە شیعەكان خۆپیشاندانیان بۆسەر رێكخست و ھەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا، لەو ماوەیەدا زۆرترین ھێرشی مووشەكی كراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.