دانەگاز: کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کارەکانمان نییە

"کارەکانمان لە هەرێمی کوردستان و میسر بەردەوامە"

K24 - ھەولێر

کۆمپانیای دانە گاز رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر پلانی گەشەکردنیان نەبووە، و بە گوێرەی ئەو پلانە خۆپارێزییەی گرتوویانەتە بەر بەردەوامن لە کارەکانیان.

کۆمپانیای دانەگاز لە راگەیندراوێکی بۆ بازاڕی دارایی ئەبوزەبی رایگەیاند، پڕۆسەی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان و میسر بە شێوەیەکی ئاسایی بە بێ پچڕان بەردەوامە. ھەروەھا لە کۆکردنەوەی داهاتەکان بەردەوامن، چەنکە بەرهەمەکانیان بە گرێبەستی داهاتووەکان فرۆشت، بۆی ندابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر داهاتی کۆمپانیاکە نەکردووە.

پاتریک ئەڵمان وارد، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەگاز لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای لێەکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر گەشەی ئابووری جیهان، بەڵام کۆمپانیاکەیان ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە.