تیمێكی ته‌ندروستی ئه‌مەریكی چاودێری كهرهنتینهكراوانی سۆران و رواندز ده‌كەن
"تائێستا ھیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە"
K24 - سۆران
تیمێكی ته‌ندروستی ئه‌مەریكی چاودێری كه‌ره‌نتینه كراوه‌كانی سۆران و رواندز ده‌كه‌ن، به‌هاوبه‌شی تیمی تەندروستی ناوچەكە رۆژانه پشكنین بۆ كهرهنتینهكراوهكان ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی تیمی پزیشكییه بیانییه‌كه ئه‌نجامی پشكنین و چاودێریكردنی چه‌ند رۆژی ئه‌و كه‌سانه بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات.
جولی ئان، سه‌رۆكی تیمی پزیشكی ئه‌مەریكی لە دەڤەری سۆران بە كوردستان24ی گوت: "لێرە کاردەکەین و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشەکان دەکەین. ماوەی 11 رۆژە ئێمە لێرەین و چاودێرییان دەکەن. ئەگەر ھەر نیشانەیەکی تەندروستی پێشوەختەش ھەبوو ھاوکارییان دەکەین. ھەندێکیشیان لە ئێران گەڕاونەتەوە، چونکە پێش کێشەی تەندروستیان ھەبووە ئێمە لێرە لە رووەشەوە ھاوکارییان دەکەین. تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکمان نەبووە، کە پشتڕاستمان کردبێتەوە و ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت. ئەمەش جێگەی دڵخۆشیە".
ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە ھەرێمی كوردستان، لە كەرەنتینەكانی سۆران و رواندز جێگیر كراون، بۆ ئەوەی تیمە تەندروستییەكان لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دڵنیا ببنەوە. بڕیاروایه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو، بەشێك لەو كەسانە كه چوارده‌مین رۆژیانه ره‌وانه‌ی نێو كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه.