تووشبویەکی کۆرۆنا لە بەسرە گیانی لەدەستدا
تووشبویەکی کۆرۆنا لە بەسرە گیانی لەدەستدا
K24 – ههولێر:
ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە بڵاویکردەوە، کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەسرە گیانی لەدەستدا.
هەروەها فەرمانگەی تەندروستی بەسرە ئاشکرایکردووە، کەسەکە تەمەنی 75 ساڵ بووە و سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئێران گەڕاوەتەوە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسەکە لە ئێران نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە بەسرە تۆمار نەکرابوو، بۆ یەکەم حاڵەت لە بەسرە، هاوکاتە لەگەڵ یەکەم مردن بە ڤایرۆسەکە.