نوێترین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران راگەیەندرا
بەرزترین ئاست تۆمار کرا
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، کیانوش جەهانپور، نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.
بەگوێرەی ئامارەکان، 63 کەسی دیکە لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 958 حاڵەتی نوێش تۆمار کراوە.
بەمەش ژمارەی تووشبوان بۆ 9 هەزار کەس بەرزبووەوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 354 کەس.
هەر ئەمڕۆ، حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە هاووڵاتیان کرد، لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە چونکە ئەگەری هەیە کۆرۆنا بە هەموو ئێراندا بڵاوببێتەوە.