چەند وێنەیەک لەبارەی بوونی گۆڕی بە کۆمەڵ لە قومی ئێران بڵاودەکرێنەوە
لە رێگای سەتەلایەت وێنەیان گیراوە
K24- هەولێر:
چەند وێنەیەکی سەتەلایەتیی دەریدەخەن، ئێران تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گۆڕی بە کۆمەڵ دەنێژێت.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، چەن وێنەیەکی سەتەلایەتی کە 1 تا 8ـی ئازار گیراون، چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گۆڕستانی بەهەشتی مەعسومە دەردەخەن.
ئاشکراشکراوە، دوو خەندەقی نوێ لەسەر دەیان دۆنم زەوی لێدراون و لە ماوەیەکی کەم پڕکراونەتەوە.
ئەمەش ئاماژە بەوەدەکات رەنگە ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی زۆری رێژەی مردن لە ئێران راستبێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران زۆر بە خێرایی تەشەنەی کرد و بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا 12 هەزار و 729 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 611 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


