ریال مەدرید مووچەی یاریزانەکانی کەم ناکاتەوە

ریال مەدرید پێچەوانەی بارسێلۆنا بڕیار دەدات

ریال مەدرید بەپێچەوانەی بارسێلۆنای رکابەری رەتیدەکاتەوە مووچەی یاریزانەکانی کەم بکاتەوە
رادیۆی ئیسپانیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک لە یانەی ریال مەدرید ئاشکرای کردووە، ریال مەدرید بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بیر لە کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی ناکاتەوە، لەکاتێکدا یانەی بارسێلۆنا خەریکی گفتوگۆکردنە لەمبارەیەوە و دەیەوێت مووچەی یاریزانەکانی کەم بکاتەوە، چونکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی خولەکان، سەرجەم یانەکان داهاتیان کەم بووەتەوە و بیر لەوە دەکەنەوە خەرجییەکانیشیان کەم بکەنەوە

بەگوێرەی یاسای (ERTE) یانەکان دەتوانن لە هەر کاتێک دۆخێکی نەخوازراو بێتە پێشەوە، مووچەی یاریزانەکانی بوەستێنێت یانیش مووچەکانیان کەم بکاتەوە.