مردن به‌هۆی كۆرۆنا له جیهان سنووری 25 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
تا دێت ژماره‌ی تووشبووان روو له زیادبوونه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه، سنووری 25 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و بوو به 25 هه‌زار و 360 حاڵه‌تی مردن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له وڵاتانی ئه‌وروپان، كه ژماره‌یان 17 هه‌زار و 314 كه‌سه.
ئیتاڵیاش ده‌كه‌وێته ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین زیانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی به‌ركه‌وتووه و تا ئێستا 8 هه‌زار و 165 حاڵه‌تی مردن له‌و وڵاته تۆماركراون، دوای ئه‌ویش ئیسپانیا به مردنی 4 هه‌زار و 934 كه‌س له پله‌ی دووه‌م دایه، پله‌ی سێیه‌میش به مردنی 3 هه‌زار و 292 كه‌س به‌ر چین ده‌كه‌وێت.
له سه‌رانسه‌ری جیهان تا ئێستا 559 هه‌زار و 351 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 128 هه‌زار كه‌س به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B