توركیا.. 16 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
ژماره‌ی مردووان له توركیا 100 كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا مردنی 16 كه‌سی دیكه‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بوو به 108 كه‌س.
به‌گوثێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دوایین ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی كۆرۆنا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا 7 هه‌زار و 402 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته پشتڕاست كراونه‌ته‌وه، كه ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 704 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یاند.
داواشی له ته‌واوی خه‌ڵكی توركیا كرد، به شیوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه خۆیان له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن و له ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن، ته‌نیا بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت.
ئه‌دۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، چه‌ند ئه‌نجوومه‌نێكی خۆجێیی تایبه‌تمه‌ند بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له 30 گه‌وره شاری توركیا پێك ده‌هێنرێن و ئاماده‌كاریش بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ له كاتی پێویستدا ده‌كه‌ن.
H.B