ئاماری كۆرۆنا لە بەریتانیا روو لە هەڵكشانە
563 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 563 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، بەمەش كۆی ئەوانەی لەو وڵاتە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، لە هەزار و 789 كەسەوە بۆ 2 هەزار و 352 كەس بەرز بووەوە.
هەروەها دووپاتیكردەوە، دوای ئەوەی لە دوێنێوە 4 هەزار و 324 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، بەمەش كۆی ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە بۆ 29 هەزار و 474 حاڵەت بەرز بووەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا نزیكەی 153 هەزار كەس لە بەریتانیا پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە.
H.B