ئاماری مردن به‌هۆی كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا گه‌یشته ئاستێكی مه‌ترسیدار
ته‌نیا له دوێنێوه زیاتر له هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا ھەزار و 53 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی گیانیان لەدەستدان لە فەرەنسا گەیشتە 7 ھەزار و 560 کەس.
ھەر لە ماوه‌ی ئه‌و 24 کاتژمێره‌دا، 7 ھەزار 788 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون. به‌و پێیه‌ش تێکڕا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە فەرەنسا گەیشتە 89 ھەزار و 953 کەس.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ته‌نیا لە ئەوروپا ژمارەی ئەو كه‌سانه‌ی بەهۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان لەدەستداوە ٤٦ ھەزار كه‌سی تێپەراندووه.
لە ئیتاڵیا 15 ھەزار و 362 کەس، لە ئیسپانیا 11 ھەزار و 744 کەس و لە بەریتانیاش 4 ھەزار و 313 کەس گیانیان لەدەستداوە.
H.B