ئەندامانی ئۆپیک رێککەوتن
هیوایەک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گەڕایەوە
K24 – ههولێر:
ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک رێککەوتنێکی سەرەتاییان لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت کرد.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، لە سەرەتای مانگی ئایار، رۆژانە ئەندامانی رێکخراوەکە، 10 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەم دەهێنن و دوای دوو مانگ ئەو بڕە بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل دادەبەزێت.
هێشتا رێککەوتنی کۆتایی ئەنجام نەدراوە، بەڵام لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا و لە دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکانی ئەمەریکا، رووسیا و سعوودییە جەختیان لە سەقامگیرکردنی بازاڕی نەوت کردەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمبوونەوەی خواست و زیادکردنی بەرهەم لە لایەن سعوودییەوە، نرخی نەوت لە نزیکەی 60 دۆلارەوە بۆ 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی زۆری بە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت گەیاندووە.
RT