11 تووشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌

11 تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر بە تەواوی چاك بوونەوە

K24- هەولێر:

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح رایگەیاند، 11 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری ئەو پارێزگایە بە تەواوی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه‌ هاتووه‌: (11) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە و پشکنینی تایبەتی یەک له‌ دوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە. به‌و ئه‌نجامه‌ش کۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشته‌ (52) کەس.