ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ تاقیگه‌كانی ووهان كرد

تیمێكه‌كه‌ سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ ‌

K24- هه‌ولێر:

ئەمه‌ریکا لێکۆڵینەوەی لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی ووھان دەستپێکرد.

كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه‌، تیمێکی ھەواڵگری ئەمه‌ریکی دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کردووە، بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست و سەلماندنی ئەوەی کە ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی شاری ووهان لە چین دروستکراوە و بڵاوکراوەتەوە یان نا.

وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ ئاماژه‌ی پێدا، تیمە ھەواڵگریەکەی ئەمه‌ریکا دوای کۆتایھاتنی لێکۆڵینەوەکەیان، ئەنجامەکان رادەستی کۆشکی سپی دەکەن و سەرۆکی ئەمه‌ریکاش بەگوێرەی ده‌ره‌نجامه‌كانی لێکۆڵینەوەکە بڕیار و کاردانەوەی دەبێت.

بەرپرسانی ئەمه‌ریکا چین بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە ئەگەری ئه‌وه‌ ھەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی ووهان دروستکرابێت و بڵاوکراوەتەوە.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا چین به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەکاتەوە.

H.B