شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا رێککەوتن

شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا رێککەوتن

K24 – هه‌ولێر:

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، لە دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، شاندی هەرێم و بەغدا رێککەوتن و هەرێم له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی پێشووی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات.

راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیای دیلۆیت بەردەوام زانیارییەکانی بڵاودەکاتەوە و پابەندیش دەبێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەردوولا هەستیان بەبەرپرسیارەتی کردووە و پابەند دەبن بە رێککەوتنەکان.